كۆچبه‌رێكی گیرخواردووی نێوان بیلاروسیا و پۆڵۆنیا دوو بژارده‌ی بۆ مردن پێ ده‌درێت
وێنەکە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە
وێستگه نیوزـ
عه‌لی عه‌بدولوارس، كۆچبه‌رێكی لوبنانیی ته‌مه‌ن 24 ساڵه، عه‌لی زۆر شه‌كه‌ته و له دارستانێكی سارددا له‌نێوان بیلاروسیا وپۆڵۆنیا بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا گیری خواردوه.
عه‌لی به ده‌نگێكی نه‌رم به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندوه كه زۆر په‌شیمانه له‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له سنوری بیلاروسیا و پۆڵۆنیاوه ده‌یدات بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم خه‌وێكی زۆر ناخۆشه، نا ئومێدییه‌كه ئاواته‌خوازیت دوژمنه‌كه‌شت تووشی نه‌بێت".
عه‌لی له‌ژێر دار سنه‌وبه‌رێك و له‌سه‌ر گه‌ڵای وشكبوو له نزیك شاری كلیچیله له خۆرهه‌ڵاتی پۆڵۆنیا دانیشتوه و به فرانس پرێس-ی وتوه كه چۆن پاسه‌وانه‌كانی سنوری بیلاروسیا و پۆڵۆنیا تۆپ تۆپێنی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌و شه‌ش جار هه‌وڵی چونه ناو پۆڵۆڵنیای داوه و هه‌موو جارێك پاسه‌وانه‌كان گرتویانه و ره‌وانه‌ی به‌ری بیلاروسیایان كردوه‌ته‌وه.
ئێستاش بیلاروسیا رێگه‌ی ناده‌ن بچێته شاری مینسك-ی ئه‌و وڵاته تا له‌وێوه واز له بیرۆكه‌ی كۆچ بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
عه‌لی ده‌ڵێت كه پاسه‌وانه‌كانی سنوری بیلاروسیا پێیان وتوه "دوو بژارده‌ت هه‌یه، هه‌ردووكیشی مردنه، یان لێره له به‌ری بیلاروسیا بمریت، یان مردنه‌كه‌ت به‌ریته پۆڵۆنیا، ئه‌مه هه‌موو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بیكه‌یت".
PM:07:58:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 14888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت