فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێویستە پەرلەمان حكومه‌ت بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه
لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی و دیمەنێک لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ
وێستگە نیوز_
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕاچڵه‌كێت و گوێ بۆ داواكاری زیاتر له 20هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بگرێت، دەشڵێت، پەرلەمان حكومه‌ت بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه.
ئەمرۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 ، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ داواكاریه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ندین ڕۆژه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن.
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕاچڵه‌كێت و گوێ بۆ داواكاری زیاتر له 20 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بگرێت له بری هه‌ڕه‌شه‌كردن به دانانی كه‌سانی دیكه له شوێنیان گه‌ر له بایكۆت به‌رده‌وام بن.
ئەوەشدەخاتەڕوو، نابێت چیتر په‌رله‌مان بێ ده‌نگ و بێ ڕۆڵ بێت و هیچ به‌هانه‌یه‌ك بهێننه‌وه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌ستبه‌جێ بێته ده‌نگ و دانیشتنه‌كانی بۆ خزمه‌تی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بێت و حكومه‌ت بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی بایكۆت و گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان و قه‌یرانه‌كانی دیكه له كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
....
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ داواكاریه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ندین ڕۆژه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه و به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن كه دامه‌زراندنه هاوشێوه‌ی مامۆستایانی میلاك و سوودمه‌ندبوونه له مافه یاساییه‌كانی خۆیان له موچه و مۆڵه‌ت و خانه‌نشینی و سه‌رجه‌م مافه‌كانی تر.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕاچڵه‌كێت و گوێ بۆ داواكاری زیاتر له 20 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بگرێت له بری هه‌ڕه‌شه‌كردن به دانانی كه‌سانی دیكه له شوێنیان گه‌ر له بایكۆت به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان چیتر ئه‌و یاداشتانه‌مان پشتگوێ نه‌خات كه ئاراسته‌مان كردوون سه‌باره‌ت به سازدانی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گرفته‌كانی تری وه‌ك گرانبوونی به‌نزین و كه‌می سوته‌مه‌نی و گرانبوونی شتومه‌ك و دیارده‌ی كۆچی به‌لێشاوی گه‌نجان و چه‌ندین كێشه و گرفتی دیكه.
یۆسه نابێت چیتر په‌رله‌مان بێ ده‌نگ و بێ ڕۆڵ بێت و هیچ به‌هانه‌یه‌ك بهێننه‌وه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌ستبه‌جێ بێته ده‌نگ و دانیشتنه‌كانی بۆ خزمه‌تی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بێت و حكومه‌ت بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفت و قه‌یرانه‌كان.
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
له په‌رله‌مانی كوردستان
23-10-2021
PM:07:35:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت