گەورەترین سەندیکای بەریتانیا داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات


وێستگە نیوز-

سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەندا لە کۆنفرانسی ساڵانەى خۆیدا بۆ ساڵی 2021 وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یان بەرزکردەوە و داوای ئازادییان بۆ ئۆجالان کرد.

ئەمرۆ شەممە، میدیای پەکەکە بڵاوی کردەوە، کۆنفرانسی ساڵی 2021ی سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەندای باکور بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە  (Unite The Union) بە بەشداری 700 نوێنەری ئینگلتەرا و ئیرلەندای باکوور بەڕێوەچوو.

باس لەوەشکراوە، کۆنفرانسەکە چەندین بابەتی بواری سەندیکایی و کێشەکانیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خستبووە بەرنامەى کاری خۆیەوە، هەروەها سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد بەرێوەچوو.

شارۆن گراهام سکرتێری گشتیی سەندیکاکە لە پەیامێکدا رایگەیاند، "نوێنەرانی کۆنفرانس لەسەر سیاسەتەکانی یەکێتیی یەکگرتوانە دەڵێن، 'ئێستا کاتیەتی' (#thetimeisnow). دەبێت دەوڵەتی تورک ئۆجالان ئازاد بکات و سەرلەنوێ لەگەڵ نوێنەرانی گەلی کورد دەست بە دانوستان بۆ ئاشتی بکاتەوە".


PM:06:28:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو