ئەردۆغان بۆ وەزیری دەرەوە: 10باڵیۆزەکە كه‌سانی ناپه‌سه‌ندن
عوسمان کاڤالا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
وێستگە نیوز_
سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ناوی 10 باڵیۆزی وڵاتان له توركیا به كه‌سانی ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت، له‌ناویان باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش هه‌ن.
پێگەی DWی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەرۆغان-ی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە کە، "رێنماییم بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ناوی ئه‌و 10كه‌سه به ناپه‌سه‌ند رابگه‌یه‌نێت"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10 باڵیۆزه داوای ئازادكردنی عوسمان كافالا، بزنسمانی توركیان كردبوو، كه به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا له توركیا تۆمه‌تبار كراوه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای له‌سه‌ر به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یان كه به "نابه‌رپرسانه" وه‌سفی كردبوو، بانگهێشت كردبوون، كه تێیدا ئه‌و سێ باڵیۆزه داوای هه‌رچی زوو چاره‌سه‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی پرسی كافالایان كردبوو.
له كۆتایی ساڵی 2017 وه عوسمان کاڤاڵا سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆن به تێوه‌گلانی له پێدانی پشتیوانی دارایی بۆ خۆپیشاندانه‌كان و به‌شداریكردنی له كوده‌تای تورکیا تۆمه‌تبار كراوه، له به‌رامبه‌ریشدا كافالا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
PM:06:27:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت