گەنجێک لە لایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە کوژرا


وێستگە نیوز- 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لەسەر کێشەی مەڕوماڵات لە گوندی قازان بڵاخی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەلایەن ئامۆزایەکیەوە کوژرا، تا ئێستاش مامی ئەو گەنجە دەستگیر نەکراوە و پۆلیسیش دەڵێت، چەند جارێکی تریش ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دووماڵەکە ڕوویداوە.

ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021، لە گوندی قازان بڵاخی سەر بە پارێزگای کەرکوک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک ئامۆزاکەی خۆی کوشتووەو گەنجەکە تەمەنی 19 ساڵە و تا ئیستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرنەکراوە. 

بەپێی زانیاریەکان، ''دوای ئەو ڕووداوی کوشتنە، کەسوکاری کوژراوەکە هێرشیانکردووەتە سەر ماڵی بکوژەکە و ماڵەکەیان سووتاندووە.''

پۆلیسی ناحیەی لەیلان لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، ''ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی مەڕوماڵاتەوە ڕوویداوە، چەند جارێکی تریش ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دووماڵەکە ڕوویداوە، بەڵام بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکان لە ڕەگەوە، ئەم ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە.


PM:05:00:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 12300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت