لەسەر داشکاندنی نرخ چاودێری بازرگانى سلێمانی داوا لە خاوەن مارکێتێک دەکات سەردانیان بکات
وێستگە نیوز- محەمەد عەلی
لهسهر داشكاندنى نرخ و شتومەکی نێو مارکێتەکەی، بهڕێوهبهرایهتى چاودێریی بازرگانى سلێمانى پسوڵهى بانگهێشتنامەیەکی ئاراستهى خاوهنى مینی مارکێتێک لەشەقامی گشتی عەواڵ - بەکرەجۆ لە پارێزگای سلێمانی كردوهو داواى لهخاوهنهكهى كردوه سهردانیان بكات.
کارزان جەعفەر خاوەنی مینی مارکێتی گەڵا لە ناحیەی بەکرەجۆ بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، ''لە لایەن بهڕێوهبهرایهتى چاودێریی بازرگانى سلێمانىەوە پسوڵهى بانگهێشتنامەمان ئاڕاستە کراوە بۆ ئەوەئ سبەینێ یەکشەممە سەردانی هەمان بەڕیوەبەرایەتی بکەین، بە مەبەستی لێپرسینەوە لەوە داشکاندنمان بۆ نرخی شتومەکی نێو مارکێتەکەمان کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ''ئەم پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دوای ئەوە بەدەستمان گەشتووە کە داشکاندنمان بۆ کەلوپەل و پێداویستیەکانی مارکێتەکەمان کردووە و نرخی کەمترمان لە بازاڕ بۆ دانابوون.''
لەو پسوڵەدا کە بهڕێوهبهرایهتى چاودێریی بازرگانى سلێمانى ئاراستهى مینى مارکێتەکەی كردووە تیایدا هاتووە، ''بهبێ ئاگاداركردنهوهى بەڕیوەبەرایەتیەکەمان نرخى داشكاندوه، پێویسته خاوهنى ماركێتهكه سهردانیانی بەڕێوەبەرایەتی بکات.''
جێی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ''لە بارەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە لە بەشێك لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە چەواشەكارانە لێدانەوە بۆ ناوەڕۆكی نوسراوەكەمان كراوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەشهاتووە، ''لەكاتێكدا نوسراوەكە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی كەمكردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی كە داوای لە ئێمە كردووە، چونكە ھەندێك جار فرۆشیاران وەك فێڵێك دابەزاندنی نرخەكان بەكار دەھێنن بۆ سەرنج راكێشانی ھاووڵاتیان، لێرەوە بۆ بەرچاو روونی رای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لەپاڵ چاودێری كردنی نرخەكان بۆ رێگریكردن لە بەرزبونەوە ھاوكات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێكی نرخداین.''
PM:03:39:23/10/2021
ئهم بابهته 3192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت