گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ له‌ هه‌رێمی كوردستان بەردەوامە

‌مانگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە

وێستگە نیوز ـ
گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیدارەی راپەرین و ناوچە جیاوازەکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە لەسەریەک بەردەوامە و داوا دەکەن بە هەمیشەیی دابمەزرێنرێن بەپێچەوانەوە بەردەوامی دەدەن بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن.


لەو گردبوونەوەیەدا مامۆستایامی وانەبێژ داوا دەکەن حکومەتی هەرێم  بێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچوون، هەلی دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ بڕەخسێنێت.

دەشڵێن، داواش دەکەن لەکاتی دامەزراندنیاندا بەهەمیشەیی پێویست دەکات ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژماربکرێت و وەڵامی داواکارییەکانیان لە زووترین کاتدا بدرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی وانەبێژ کە بەشێکی سەرەکی پرۆسەی پەروەردە پێکدێنن ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لەسەر شەقامن و سەرەرای بەڵێنی وەزارەتی پەروەردە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.



AM:11:29:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت