پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پارێزگاری كه‌ركوك له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا
وێستگه نیوزـ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن-ی ده‌نگی ئه‌مریكا
چاودێرانی سیاسی و رۆژنامه‌نوسان پێیان وایه كه ئه‌گه‌ر كورد وه‌ك به‌ره‌یه‌ك له‌دوای هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه نه‌كات، "دۆڕاو ده‌بن"، ده‌شڵێن كه بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته‌وه به یه‌كێتی، پارتی سێ مه‌رجی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و سه‌رۆك كۆماره دڵخوازی پارتیش بێت.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن-ی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ریه‌ك له ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف، شرۆڤه‌كاری سیاسی و فازل ره‌فعه‌ت-ی رۆژنامه‌نوسی دواندوه و پرسیاری له‌سه‌ر بۆچوونی سیاسیی نێو ماڵی شیعه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی حزبه سیاسییه براوه‌کانی کورد كردوه که ئایا ئه‌مجاره وه‌کو به‌ره‌یه‌ک روو ده‌که‌نه به‌غدا یان به‌په‌رته‌وازه‌یی.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف رای وابووه كه ''شیعه‌کان چه‌نده په‌رته‌وازه‌بن و جیاواز بن دواجار وڵاتێکی وه‌ک ئێران و مه‌رجه‌عه‌کانیان کۆیان ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها سونه‌کانیش له‌ده‌وری حه‌لبوسی کۆبوونه‌ته‌وه، کوردیش ئه‌گه‌ر وه‌ک به‌ره‌یه‌ک مامه‌ڵه نه‌کات، دۆڕاو ده‌بێت، پویسته کورد لیژنه‌یه‌کی وه‌فدی دانوستانکار پێک بهێنێت، له‌رابردووش کورد خاوه‌نی پلانێکی ستراییژی وپڕۆژه نه‌بووه، شیعه‌کان و سونه‌کانیش خاوه‌نی پرۆژه‌ن''.
باسیشی له‌وه كردوه که چوونی لایه‌نه کوردییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ده‌ست گه‌یستنه به پۆستێکه له به‌غدا، ئه‌وه‌نده پرۆژه‌یه‌کی سیاسیان نییه وه‌کو داخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌شڵێت ''ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان له دۆخه سیاسی‌و ئاریشه هه‌نوکه‌ییه‌کانی عێراق هه‌ر ئاگادار نین، وه‌زیفه‌که‌یان له ساتی واژۆکردنی بودجه‌دا کورت بووه‌ته‌وه، ده‌نا زۆرێکی هه‌ر ئاماده‌بونیان نه‌بووه''.
سه‌باره‌ت به کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه که خاوه‌نی ٦٣ کورسییه، رۆژنامه‌نوس فازڵ ره‌فعه‌ت پێی وایه کورد که‌مینه‌یه له‌چاو ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی عێڕاق که ٣٢٩ کورسییه، به‌ڵام ده‌که‌وێته سه‌ر لیسته براوه‌کان که چۆن به‌شداری ده‌که‌ن و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ''یه‌کگرتوویی کورد زه‌روره‌ته، ده‌توانن کورد رۆڵ ببینێ به‌و ٦٣ کورسییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌په‌رته‌وازه‌یی، کورد رۆڵێکی ئه‌و تۆی نابێت''.
پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی که هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، پارتی ٣٢ کورسی به‌ده‌ست هێناوه‌و یه‌کێتیش ١٦ کورسی، به‌بڕوای رۆژنامه‌وان فازیڵ ره‌فعه‌ت، پارتی به پێی ژماره‌ی کورسی رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا ده‌کات و پێی وایه ئه‌و رێکه‌وتنه ستراتیژییه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لال به‌لای پارتییه‌وه به‌سه‌رچووه، هه‌رچه‌نده یه‌کێتی نیشتیمانی پۆستی سه‌رۆک کۆمار به هه‌قی خۆی ده‌زانێت، که له‌رێکكه‌وینی ستراتیژی نێوانیان که‌وتووه‌ته‌وه پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بووه.
له‌و باره‌یه‌وه فازیڵ ره‌فعه‌ت-ی رۆژنامه‌نوس ده‌ڵێت ''پارتی به‌سێ مه‌رج پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌داته‌وه به یه‌کێتی، یه‌که‌میان که‌سی دانراو دڵخوازی پارتیش بێت، وه‌ک جاری پێشوو رونه‌دات که دوو کاندیدیان هه‌بوو، حکومه‌تی هه‌رێم حکومه‌تێکی سه‌رتاسه‌ری بێت، پارتی پێی وایه له ده‌ڤه‌ری سه‌وز به‌ربه‌ست بۆ بڕیاره‌کانی حکومه‌ت داده‌نرێت، ئه‌م خاڵه‌ی پارتی له‌م سات‌و کاته‌دا شیانی جێبه‌جێکردن نییه، خاڵێکی دیكه‌ش وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری که‌رکوکه، که ئه‌وه‌ش به‌لای یه‌کێتییه‌وه قورس ده‌بێت، به‌ڵام دانوستانه‌کان و کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه یه‌کلا ده‌کاته‌وه که‌چۆن ڕێک ده‌که‌ون.''
ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه دوا ئاکامی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێڕاق گۆڕانکارییه‌کی وای له گۆڕینی ژماره‌ی کورسییه‌کاندا نه‌هێنایه کایه‌وه، ململانێ و مانۆره سیاسییه‌کان له نێوان لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێڕاق ده‌ستی پێ کردووه، ئه‌وه‌تا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و هاو ئاوازه‌کانی رایده‌گه‌یه‌نێت که به‌نیازن کوتله‌یه‌ک له په‌رله‌مان پێک بهێنن، ژماره‌ی کورسییه‌کانی بگه‌یه‌ننه زیاتر له ١٠٠ کورسی له کۆی ٣٢٩ کورسی په‌رله‌مان.
ده‌شڵێت: کوردیش‌دا لایه‌نی براوه که پارتی دیموکراته ده‌ستیکرووه به سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه براوه‌کان، بۆ دابه‌زاندنی تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌و کاریگه‌ری بانگه‌شه‌کان و له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ی هاوده‌نگییه‌کی کوردی و کۆبوونه‌وه‌ی کورد له‌به‌غدا له‌ژێر یه‌ک چه‌تردا.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه هه‌ندێک به‌رپرسی پارتی دیموکراتی كوردستان له میدیاکانه‌وه رایان گه‌یاندووه که خواستیانه ئه‌مجاره پارێزگاری که‌رکوک له‌وان بێت.
PM:11:58:22/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 11684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت