نوێترین ئاماری كۆرۆنا له عێراق: زۆرترین حاڵه‌تی مردن له سلێمانی بووه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بۆ كوتانی هاوڵاتیان و توشبون و چاكبونه‌وه و مردنی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له نوێترین ئاماردا ئاشكرایكرد كه له سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌زار و 846 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه و دوو هه‌زار و 669 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 26 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌جۆرێك 10 له سلێمانی و 9 له هه‌ولێر و دوانیش له دهۆك و یه‌كێكیش له كه‌ركوك، بووه، به‌وه‌ش زۆرترین رێژه‌ی مردن له هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له سلێمانی تۆمار كراوه.
PM:04:38:22/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت