سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: له نههامهتیداین و پێشبینیی دوو ساڵ وشكه‌ساڵی ده‌كه‌ین
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق هۆشداریی دا له دیارده‌ی وشكه‌ساڵی و پێشبینی ده‌كات دوو ساڵی داهاتوو كه‌میی ئاو عێراقییه‌كان توشی نه‌هامه‌تی بكات.
عه‌ون زیاب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: مانگه‌كانی نیسان و ئایاری ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵییه‌كی توند بووه و ئه‌و دوو مانگه‌ش له عێراقدا، مانگی پڕبونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بووه بۆ عێراق.
وتیشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاو نهچوهتهسهر عه‌مباره‌كانی ئاو، زۆنگاوه‌كانی عێراق وشك بوون، به‌پێی ئاماژه‌كانی كه‌شوهه‌واش، ئه‌م وه‌رزی پاییزه باران كه‌مه و هه‌موو هیوایه‌ك به ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو باران ببارێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق پێی وایه كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ زیاترله دوو ساڵ وشكه‌ساڵی به‌رۆكی عێراق بگرێت و ده‌وڵه‌تیش هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تییه پێ نییه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌و هۆكاره‌كه په‌یوه‌ندیی به سروشته‌وه هه‌یه.
PM:11:54:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت