كۆمسیۆن بڕیاریدا.. 7 تانه‌ی قبوڵ كرد و 174یشی ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
له كۆی 181 تانه كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كردبوو، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان 174 تانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه دوای لێكۆڵینه‌وه له 181 تانه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ته‌واوكردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه و راسپارده‌كان، ته‌نها 7 تانه په‌سه‌ند كراون و 174یان ره‌تكراونه‌ته‌وه.
به‌پێی كۆمسیۆن یه‌كێك له‌و تانانه له هه‌ولێر و دووان له به‌غدا و سیان له موسڵ و یه‌كێكیش له به‌سره بووه و کۆمسیۆن دەڵێت کە سەرجەم تانەکان به‌ڵگه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، بەڵام وردەکاریی تانەکانی باس نەکردووە.
كۆمسیۆن بڕیاریشی داوه ئه‌و وێستگانه‌ی تانه‌یان له‌سه‌ره سندوقه‌كانیان بكرێنه‌وه و ده‌نگه‌كانیان به ئاماه‌بونی نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه و رۆژانه‌ش زانیاری له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌كه ده‌ده‌ن.
PM:09:03:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 7248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت