رۆژنامەنوسەكەی شێخ نەهرۆ: لەتەكیەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بەشەق كرامە دەرەوە

‌شێخ نەهرۆ و رۆژنامەنووسی محەمەد فاتیح

وێستگە نیوز- 

رۆژنامەنوسەكەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رایگەیاند،  ئامۆزایەکی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، ئەمڕۆ لەبەردەم دەرگای بارەگای سەرەكی تەكیەكە لەسلێمانی  بەشەق كرامە دەرەووە. 

محەمەد فاتیح حامد رۆژنامەنووسی نزیک لە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی رایگەیاند، ''کەسێک بەناوی دكتۆر هەژار محمد مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی و ئامۆزای شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، ئەمڕۆ لەبەردەم دەرگای بارەگای سەرەكی تەكیەی کەسنەزانی لە سلێمانی، بەشەق كردمیە دەرەوە و پاسەوانەكانیش پاڵپشتیان لەو كرد و منیان كردە دەرەوە. ''

باسیلەوەشکرد، ''بۆ جاری دوومە من دەکرێمە دەرەوە لە تەکێی کەسنەزان لە لایەن دکتۆر هەژارەوە و شێخ نەهرۆ كەسنەزانیشم لێ‌ ئاگاداركردەوە، دەشڵیت، لەبەر دەم شێخ نەهرۆ خۆی پەلاماریدام و هەڕشەشی لێكردم، بەڵام ئەمجارەیان دەستدرێژی كردە سەرم و بەشەق لەتەكیەكە كردمیە دەرەوە.''

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''ئەگەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەم رووداوەدا دادپەروەری لەگەڵ من نەنوێنێت، دروشمەكانی هیچی راستنین و تەنها قسەن و هیچی تر،! پەیامێكی تریشم بۆ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار، خۆم و ماڵ و منداڵم چیمان بەسەر بێت شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و دارودەستەكەی بەرپرسیارن.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''من لەسەر داوای شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەو تەكیەیە دەستبەكاربومە كە وەكو رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ كاریان لەگەڵ بكەم، تاوەكو ئێستاش سێ‌ و چوار جار دەستم لەكار كێشاوەتەوە و لەسەر بڕیاری شێخ نەهرۆ خۆی گەڕاومەتەوە.'' 

لە لایەکی دیکەوە، ''دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، پاڵپشتی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەکەین و داواشی لێدەکەین کەیسەکە لەڕێگەی یاساوە یەکلای بکاتەوە، ئێمەش پارێزەری تایبەتی بۆ دابین دەکەین، هاوکاتیش داوا لەبەڕێوبەرانی تەکییە دەکەین داوای لێبوردن لەو ڕۆژنامەنوسە بکەن و سزای دەستدرێژیکەریش دەربکەن.''


PM:05:09:21/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 24424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو