شاڵاو عەلی عەسکەری: پێویستە كورسییەكانی كورد لە پەڕلەمانی عێراق لەیەك فراكسیۆندا بێت

‌دیمەنێک لە دیبەیتەکە

وێستگە نیوز_

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، "دوای كۆچی دوایی مام جەلال هەر لایەنێك بۆخۆی دەچوو لەبەغدا گفتوگۆ بكات"، ئاماژەی بەوەشدەکات، "پێویستە هەموو كورسییەكانی كورد لە پەڕلەمانی عێراق لەیەك فڕاكسیۆندا بێت".


شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەمیانی دیبەیتێك لەژێر ناونیشانی (یەكڕیزی و یەك گوتاری لایەنە كوردستانییەكان لەبەغدا) ئەمرۆ چوارشەممە ڕاشیگەیاند، "پێویستە لەئێستادا حزبە كوردییەكان لە بەغدا یەكدەنگبن و هاوپەیمانبن و هەموو كورسییەكانی كورد لە پەڕلەمانی عێراق لەیەك فڕاكسیۆندا بێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "ڕێژەی بەشداری لە ئەم هەڵبژاردنەی ئێستا حاڵەتێكی زۆر ئاسایی بوو، چونكە ناكرێت هەموو كۆمەڵگە سیاسی بێت، وەك ساڵانی نەوەدەكان".

کلیک بکە بۆ بینینی دیبەیتەکە:




PM:07:09:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت