داواکارییەک لە پەرلەمانەوە بۆ مامۆستا و فەرمانبەران


وێستگە نیوز_

لیژنەی كاروبارى تەندروستی له‌ پەرلەمانی کوردستان داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا ڤاکسین وەربگرن.


ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، لیژنەی كاروبارى تەندروستی له‌ پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کە بەهۆى هەڵکشانى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان دووبارە فشارى زیاد لە پێویست کەوتووەتە سەر نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکانى کۆرۆنا.


لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە لە ئێستادا بڕێکی باش لە ڤاکسینی کۆرۆنا لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە شارەکانی هەرێم بەردەستە، بەڵام بەداخەوە ڕێژەی کوتان و ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە کەمە و لە ئاستی پێویست و چاوەڕوانکراو نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا لیژنەکە مەترسى ئەوەى هەیە کە جارێکی تر هەرێم رووبەرووی شەپۆلێکی تری کۆرۆنا ببێتەوە، داوشدەکات هاوڵاتییان پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین و هانی کەسوکاریان بدەن هەمووان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی خۆیان.

هاوکات، لیژنەکە داوا لە مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران دەکات دەستپێشخەری بکەن لە خێرا وەرگرتنی ڤاکسین و ببن بە نموونەیەکی هۆشیار بۆ ئەوەی هاووڵاتییان چاویان لێ بکەن و ڤاکسین وه‌ربگرن.


PM:05:29:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو