فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە کۆبانێ بۆردومان کرد
وێستگە نیوز_
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کاتژمێر 3:15خولەک لە گەڕەکی کۆبانێی نوێ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرد.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمرۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە گوماندەکرێت لەلایەن تورکیا ئاڕاستەکرابێت لە کاتژمێر 3:15خولەک لە کانتۆنی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان و لە گەڕەکی کۆبانێی نوێ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردووە.
هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، بۆردومانی ئەو فڕۆکەیە لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری کانتۆنی کۆبانێ بووە تا ئێستا زیانە گیانی و ماددیەکان نەزانراون.
PM:05:09:20/10/2021
ئهم بابهته 1660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت