چەند گۆڕانکاریەک لە ناو یەکێتی دا کرا


وێستگە نیوز- 

بە بڕیارى بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان گۆڕانكارى له‌پۆستى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 2ی كه‌ركوك ئه‌نجامدراو كه‌سێكى نوێ کراوە بە بەرپرسی مەڵبەندی 2ی یەکێتی نبیشتیمانی لە کەرکوک، سەرپەرشتیارێکی نوێ یش دانراوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەڵبەندی ئەو حیزبە لە کەرکوک. 

سەرچاوەک بە وێستگە نیوز-ی ووت، ''ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وه‌كو شوێنگره‌وه‌ى دوشیوانى دیاریكراوه‌ و کراوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی  کەرکوک، ئەویش دوای ئەوەی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی محەمەد سوور دوشیوانی لە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک 

سەرچاوەکە باسیلەوەشکرد، ''جگه‌ له‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، چوار به‌رپرسى دیكه‌ گۆڕانكارییان پێده‌كرێت‌و ئه‌و پۆسته‌یان لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و شوێنگره‌وه‌ى نوێیان بۆ ده‌ستنیشانده‌كرێت.''

وێستگە نیوز ئەوەشی زانیووە، ''ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبووەتەوەو، بڕیاردراوە ئاسۆ مامەند وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك دیاریبکرێت".


PM:03:52:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 22892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو