وەزیری تەندروستی: بۆ لەمەودوا وەرگرتنی ڤاكسین سەرەگرتنی ناوێت

‌سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی

وێستگە نیوز- 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ڤاكسین دەكرێتە مەرج بۆ دەوامكردنی فەرمانبەران و مامۆستایان، چیتر وەرگرتنی ڤاكسین سەرەگرتنی ناوێت.

ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەمی 2021، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەمانەوێت بگەینە ئەو بڕیارەی كوتان بە ڤاكسین بكەینە مەرج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ دەوامكردنیان لە دامودەزگاكانی دەوڵەتداو  چیتر وەرگرتنی ڤاكسین سەرەگرتنی ناوێت.

باسیلەوەشکردووە، ژمارەی بنكەكانی پێدانی پێكوتە زیادیان كردووە، بۆیە فشار لەسەر بنكەكان نەماوە و هەر كەسێك بیەوێت، دەتوانێت راستەوخۆ سەردان بكات و دەستبەجێ ڤاكسین وەردەگرێت و ناویشی دەخرێتە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا باسی كەرەنتینە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان لەئارادا نییە، ناگەڕێینەوە بۆ راگەیاندنی كەرەنتینە.


PM:01:52:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو