كاره‌ساتی ناو ساوناكه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
سێ ژن و پیاوه‌كه روسین و میدیاكانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن كه سه‌ربه یه‌ك خێزانن، بۆ گه‌شتكردن چونه‌ته شاری تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا.
سایتی میترۆی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه كه ئه‌و چوار كه‌سه له هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره بناوی گلۆریا پالاس دابه‌زیون و له‌وێ چونه‌ته ناو ساونای هۆتێله‌كه، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك كاره‌سات روویداوه، كاره‌ساته‌كه كارمه‌ندێكی هۆتێله‌كه ئاشكرایكردوه كاتێك بینیویه‌تی هه‌ر چواریان مردوون.
به‌پێی سایتی میترۆی به‌ریتانیا، ئه‌و سێ ژن و پیاوه دوای چونه‌ژووره‌وه بۆ ساوناكه، داوای خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان كردوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كارمه‌نده‌كه بۆیان بهێنێت، دوای چه‌ند خوله‌كێك خواردنه‌وه‌كه گه‌یشتوه، به‌ڵام كارمه‌نده‌كه هاواری لێ هه‌ستاوه كه بینیویه‌تی هه‌رچواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كاتێك پۆلیس گه‌یشتوه‌ته ساوناكه، هیچ شتێكی نامۆی نه‌بینوه، یه‌كێكیان له‌سه‌ر سیسه‌مێك بوه و دوانیش له‌سه‌ر پیلاكانه‌ی ساوناكه و ئه‌وی دیكه‌ش دانیشتوه و قاچی له‌ناو حه‌وزێكی ئاودا بووه.
پۆلیس هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به‌تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه له سیتسمی هه‌واگۆڕكێی ساوناكه ده‌كات بزانێت باش كاری كردوه یان نا، خاوه‌نی هۆتێله‌كه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌و چوار كه‌سه زیاد له پێویست له ساوناكه‌دا ماونه‌ته‌وه له‌كاتێكدا كاره‌ساته‌كه دوای چه‌ند خوله‌كێك روویداوه.
PM:08:22:19/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 22948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت