زه‌نگی مه‌ترسی له‌ سلێمانیش لێدرا

‌نەخۆشخانەی کۆماری لە سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
داهات حه‌وزێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاد له‌ 170 نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌ كراون.


داهات حه‌وێزی، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئەمڕۆ زیاد لە 170 نەخۆش لە نەخۆشخانەی جمهوری داخل كراون، بەشێکیان لە بەشی چاودێری وردن، بەداخەوە زۆربەی کات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "ئێستا لە ئامادەکارین بۆ کردنەوەی قاوشێکی تازە بۆ داخل کردنی نەخۆش، نەخۆشێکم بینی تەمەنی 38 ساڵ بوو، 70٪ی سیەکانی ئیلتیهابات بوو و رێژەی ئۆکسجینی 65 بوو و لە چاودێریش شوێن نەبوو داخڵی بکەین، کە پرسیارم لە هاوەڵی نەخۆشەکە کرد بەداخەوە ڤاکسینی وەرنەگرتبوو!".

داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و ده‌ڵێت: "تکایە پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خانەوادەکانتان".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له‌ رووی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه‌، به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌شێك له‌ نه‌خۆشه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی خه‌وتوون به‌هۆی نه‌مانی ته‌ختی.


PM:02:48:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 90096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو