ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌كات.
سه‌عیدخه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیدا بێت، له‌لایه‌ت تارانه‌وه پێشوازیی لێ ده‌كرێت.
خه‌تیبزاده وتیشی كه ئه‌وه‌ی له عێراقدا روو ده‌دات پرسێكی ناوخۆییه و په‌یوه‌سته به گه‌لی عێراق و حزبه سیاسیه‌كان له‌و وڵاته.
وتیشی ئه‌وه‌ی بۆ ئێران گرنگه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق هه‌نگاوێك بێت بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌نییه دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
له 10ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراق ئه‌نجامدرا و له‌داوی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت كه كوتله سیاسییه‌كانی نزیك له ئێران كورسییه‌كانیان كه‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی دروست كردوه و دۆخی عێراقی شڵه‌ژاندوه.
PM:07:08:18/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت