باقر زوبێر: چەند وڵاتێک دەستوەردانیان لە هەڵبژاردنەکانی عیراق کردوەو ئەنجامەکانیان گۆڕیوە
باقر جه‌بر زوبێر
وێستگه نیوز ـ
سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقی، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عیراق زانیاری مه‌ترسیدار ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی ده‌ستوه‌ردانیان كردووه و یاریان به ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان كردووه.
باقر جه‌بر زوبێر، سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئینجاز له عیراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئه‌گه‌رچی رۆڵی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە چەندین خولی هەڵبژاردنی پێشوودا بوونی هەبووە، بەڵام هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە دەستێوەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە هەموو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو بەچەندین شێواز زیاتر بووه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ناردنی زانیاری سێرڤەر له لایه‌ن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ئیمارات و راگەیاندنی راشکاوانەی هەندێک لە وڵاتان لە خواستیان بۆ بردنەوەی لایەنێک لەسەر حسابی لایەنێکی تر، دەریخست کە لە پشت گومانەوە دەستێوەردانە بەرچاوەکان له هەڵبژاردنەکانی عیراق بە زەقی و ئاشکرا بینرا".
به وته‌ی زوبێر، "ئەوەی سەرنجڕاکێشتره دەستێوەردانەکانی ئیماراته لە هەڵبژاردنەکاندا، ئه‌مه‌ش دوای ماوەیەکی کەم لە ئاسایی کردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ ئیسرائیل و لێدوانەکانی ئەم دواییەی دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عیراق".
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه‌ی عیراق ئه‌وه‌شی باسكردووه: "لە چەند رۆژی رابردوودا بەریتانیا ناچار بوو یەکێک لەو تاوانبارە جەنگیانەی کە بەرەو ئوردون رۆیشتووە رادەست بکات، کە ماوەیەکی زۆر لەوێ ژیاوە، بەڵام مافی پەنابەری پێبەخشی هەرچەندە دەستی سوورە بە خوێنی شەهیدانی ئەهوار و هەڵەبجە".
له باره‌ی وڵاتانی زلهێزه‌وه نووسیویه‌تی: "هەرچی فەرەنسایە بەهاوکاری بەریتانیا و ئەمریکا سەرکەوتوو بوو بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستی تۆتاڵ لە دەرەوەی چوارچێوەی رێسا و یاساکانی گرێبەستی حکومەتدا، پشکی خۆی لە کێکی عیراقی بەدەست هێناوە و دەیەوێت لە رێگەی حکومەتی داهاتوەوە بیپارێزێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئەمریکا و تورکیا بەدوای ئەوەدان کە هێزەکانی داگیرکەری خۆیان درێژە پێ بدەن بەمانەوەیان بۆ ماوەیەکی دوور‌و درێژ.
وتووشیه‌تی: "ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 دا توانی دهستواردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا بكات و یاری به ئه‌نجامه‌كان بكات، به‌ڵام لەم هەڵبژاردنەدا نەیتوانی ئەوە بکات".
وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده عیراقیه ئاماژه‌ی پێداوه، "ئەم دەستوەردانە ناوچەیی و نێودەوڵەتیانە پشتگوێخستنێکی ئاشکرایە بۆ هەڵبژاردنه‌كان و ویستی خەڵک و پێشێلکارییەکە کە کاریگەری لەسەر سەروەریی عیراق وەک دەوڵەت هەیە و بەداخەوە هەندێک لەو ئەکتەرانەی کە هاوشێوەی ئەم دەستێوەردانانەن بەردەوامن لە راهێنانی گەمەو فێڵ بۆ ئەوەی خزمەتی پڕۆژەی دەرەکی بکەن و چەمکەکانی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتمان هەڵکەن".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون بەشێک لەو لایەنانەی بەشداری هەڵبژاردنیان كردووه، داوای دەستێوەردانی هەرێمیان کردووە لەو وڵاتانەی کە پڕۆژەی وێرانکاریان هەیە لە عیراق و ئەو وڵاتانەی کەبەشەکانی ئەو وڵاتە داگیر دەکەن".
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا كه رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو، كوتله‌ی سه‌در ژماره‌ی كورسییه‌كانی گه‌یشته 73 كورسی، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران و میلیشیاكان پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاویان كرد له رووی ده‌نگ و كورسییه‌كانیانه‌وه.
PM:02:03:18/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 8084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت