ڤیدیۆ.. منداڵێک لە قوڵایی 50 مەترەوە ڕزگارکرا


وێستگە نیوز_

بەرگری شارستانی نەینەوا  ڕایگەیاند، توانیویانە منداڵێک رزگاربکەن دوای ئەوەی دەکەوێتە ناو بیرێکەوە کە 50 مەتر قوڵایی بووە و 50 سانتیمەریش تیرەکەی بووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەینەوا لە ئەژمارى خۆى لە فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا پرۆسەی رزگارکردنی منداڵێکی لەو شارەی لەناو بیرێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تۆمارکراوە.

بەهۆی ئەوەی تیرەی بیرەکە تەنها 50 سانتیمەتر "نیومەتر" بووە، مێردمنداڵێکی خۆبەخش کە جەستەی یارمەتیداوە بچێتە ناو بیرەکەوە، منداڵەکە رزگاردەکات. تیمی بەرگری شارستانی توند هەردوو قاچی مێردمنداڵەکە دەبەستن و سەرەوخوار بۆناو بیرەکە شۆڕی دەکەنەوە بۆ قوڵایی 50 مەتر. ئەویس کاتێک دەگاتە منداڵەکە توند دەیگرێت و دواتر تیمەکە مێردمنداڵەکە هەڵدەکێشنەوە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکە، دوای ئەوەی منداڵەکە رزگار دەکەن، ئەوکەسانەی لە شوێنی رووداوەکە ئامادەییان هەیە، دەستخۆشی لە مێرد منداڵەکە دەکەن و بە "پاڵەوان" ناوی دەهێنن.


AM:09:15:18/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو