نرخی ئەمرۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

‌بەرهەمهێنانی نەوت

وێستگە نیوز_

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 86سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت چەند سەنتێك بەرزبوەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 82 دۆلار و 28سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.


AM:08:17:16/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت