كۆمپانیای گۆگڵ ملیۆنان مۆبایل لە خزمەتگوزارییەكانی بێبەشدەكات
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای گۆگڵ، ملیۆنان ئامێری مۆبایل له خزمەتگوزارییەكانی بێبهشدهكات و ئەگەر نوێنەكرێنەوە بۆ ڤێرژنی 3.0 و بەرزتر، ئەوا چیتر ناتوانن كار بە خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ بكەن.''
ئەمڕۆ شەممە 25 ی ئهیلولی 2021 كۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خزمەتگوزارییەكانی لە ئامێرە كۆنەكانی مۆبایل ڕادەگرێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ''ئەو ئامێرانەی بە سیستمی ئەندرۆید 2.3 كاردەكەن، ئەگەر نوێنەكرێنەوە بۆ ڤێرژنی 3.0 و بەرزتر، ئەوا چیتر ناتوانن كار بە خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ بكەن.''
ئەو خزمەتگوزارییانەی كۆمپانیاكە بریتین لە ئامرازی گەڕانی گوگڵ و نەخشەكانی گوگڵ (گوگڵ ماپ) و یوتیوب و جی مەیڵ و پلەی ستۆر و ساڵنامەی گوگڵ.
گوگڵ هۆكاری ئەو بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی بەكارهێنەران، چونكە وەك پسپۆڕانی ئای تی دەڵێن، "ئامێرە كۆنەكان زیاتر ڕووبەڕووی هاككردن دەبنەوە''.
PM:03:31:25/09/2021
ئهم بابهته 3844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت