ئەو مامۆستایه‌ی خۆی نه‌كوتێت، پێ ناخاته پۆلەوە
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی ئیسرائیل بڕیاریدا هه‌ر مامۆستایه‌ك ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت یان پشكنینی كۆرۆنا نه‌كات كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گه‌تیڤ بێت، موچه‌كه پێ نه‌دات و رێگه‌شی پێنه‌دات بچێته ناو دامه‌زراوه په‌رورده‌ییه‌كانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد رێگه به‌هیچ مامۆستایه‌ك نه‌ده‌ن بچه خوێندنگه‌كه‌یانه‌وه ئه‌گه‌ر "مۆڵه‌تی سه‌وز"یان پێ نه‌بێت و بڕیاره‌كه‌ش له 3ی مانگی داهاتوه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مۆڵه‌تی سه‌وز واته به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنا كه ئه‌نجامه‌كه نه‌گه‌تیڤ بێت و وه‌زاره‌ته‌كه داوای كردوه موچه به‌و مامۆستایانه نه‌درێت یان رێگه نه‌درێت بێنه خوێندنگه‌وه كه ئه‌و مۆڵه‌ته سه‌وزه‌یان پێ نه‌بێت.
PM:08:42:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت