واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆ ئاشكرا كرا


وێستگه‌ نیوز ـ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە 25ی ئه‌یلوولی2021 ، مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەشدەکرێت.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوولی 2021، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی 2021 دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوولی 2021، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی 2021 دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

راگەیەندراوەکەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەکاتێکدایە کە حکومەتی‌ عیراق بۆ ئەم مانگەش رەزامەندی‌ لەسەر ناردنی‌ 200 ملیار دینار بۆ هەرێمدا و پێشتر فارس عیسا، نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە بەغدا رایگەیاندبوو، "دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندیی لەسەر رەوانەکردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".

نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".

لەماوەی رابردوودا، هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەرئەوەی بەغدا مانگانە وەک پێشینە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

لای خۆشییەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "چاوەڕێی گەشتنی پارەکەی بەغدا دەکەین و هەرکات پارەکەی بەغداش گەشت موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکەین".


PM:02:20:23/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 17296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت