پۆلیسی سلێمانی: قۆڵبڕێكی هاوڵاتیانمان ده‌ستگیر كرد
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا- بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه: پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردوون، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكردو توانرا تۆمه‌تبار (أ، ح، یـ) له‌دایكبووی 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، كه له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 456 و 457 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه. تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس.
PM:01:56:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت