ڕۆژنامەنوسێک سزاى ساڵێکى تر زیندانى بەسەردا سەپێنرا
ڕۆژنامەنووس ئومێد بەڕوشکی
وێستگه نیوزـ
بەتۆمەتی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی پۆستی فەیسبوک لەسەر پۆلیس و پارێزگاری دھۆک، ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس ئومێد بەڕوشکی بە سزای ساڵێک زیندانیکردن حکومدرا.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، رایگهیاند، لە (22)ی حوزەیراندا، ئومێد بەھەمان تۆمەت سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستاشدا چاوەڕێی دانیشتنی دادگاییکردنی سێیەمی دەکات کە بڕیاروایە لە (12)ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت و تۆمەتبارکراوە بە سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی کاری تێکدەران.
CPT دهڵێت، ئەوە چوارەمین جارە کە ئومێد بە تۆمەتی ناوزڕاندن حکومدەدرێت و دۆسیەیەکی تری ناوزڕاندنیش لەسەری کراوەتەوە، چاوەڕێ دەکات ڕۆژی دانیشتنی ئەو دادگاییەش دیاری بکرێت.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، پێیوایه خراپ بەکارھێنانی یاسا و ئەم جۆرە لە حکومدان و تاوانبارکردنانە بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینە لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
PM:01:27:23/09/2021
ئهم بابهته 3052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت