كەسێك کە كچان و ژنانی هه‌ڵدەخەڵەتاندو هەرەشەی لێدەكردن دەستگیركرا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت کوڕێکی تەمەن 21 ساڵ دەستگیرکراوە کە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە كچ و ژنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و دواتریش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردون.
پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووە، ئەو تۆمەتبارە لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە له‌گه‌ڵ ژنان و كچان قسه‌ی كردوه و چه‌ندین ڤیدیۆ و وێنه‌ی لێوه‌رگرتون و پاشان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی کردووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، داوا لە کچان و ژنان دەکەن هۆشیاربن و وێنە و ڤیدیۆ بۆ هیچ کەسێک رەوانە نەکەن، چونکە دواتر ئه‌و كاره دەبێتە هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ریان.
AM:10:47:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت