کەرکوک.. سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە زانیارییان لەسەر هێزە ئەمنیەکان کۆدەکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
شانەی‌ راگەیاندنی‌ ئەمنی‌ دەستگیرکردنی‌ سێ تۆمه‌تباری لەشاری‌ کەرکوک راگەیاند کە زانیارییان لەبارەی‌ بازگە و مەفرەزەکانی‌ سوپای‌ عیراق لەشارەکە کۆدەکردەوە.



شانەی‌ راگەیاندنی‌ ئەمنی‌ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی‌ بەوە کردووە، "بەڕێوه‌بەرایەتی‌ هەواڵگری‌ سەربازی‌ لە وەزارەتی‌ بەرگری‌ عیراق توانی سێ تۆمەتبار دەستگیر بکات کە زانیارییان لەبارەی‌ بازگە و مەفرەزەکانی‌ سوپا کۆدەکردەوە".

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوەکە، "پرۆسەی‌ دەستگیرکردنەکە بەگوێرەی‌ چەند زانیارییەکی‌ ورد ئەنجامدرا و تۆمەتبارەکان لە گوندی‌ خازەر لە ناوچەی‌ زاب لە پارێزگای‌ کەرکوک بەهاوکاری‌ دژە تیرۆری‌ کەرکوک دەستگیرکران و دراونەتە دەست دادگا".


AM:08:51:23/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت