نرخی نه‌وت 76 دۆلاری تێپه‌ڕانده‌وه
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئه‌یلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 35 سەنتە، له‌كاتێكدا له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵیش بۆ یه‌كه‌مجار دوای سێ ساڵ ئه‌و نرخه‌ی تێپه‌ڕاند.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر و له مانگی ته‌مموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سه‌رو 76 دۆلار بەرزبووەوه، كه ئه‌مڕۆ جارێكی تر ئه‌و نرخه‌ی تێپه‌ڕانده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:08:27:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت