سەرۆکایەتی کۆمار: بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەردۆغان باسی له سه‌روه‌ری وڵاتان کردووە
کۆبوونەوەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و بەرهەم ساڵح
وێستگە نیوز_
سه‌رۆككۆماری عێراق، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبۆوە و جه‌ختیكردۆتەوه، له‌گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و پشتگیریكردن له دیالۆگ و رێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵاتان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئه‌یلوول له نیویۆرك له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چاویكه‌وتووە به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان گفتوگۆیان كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، گفتوگۆكراوە له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواره جیاجیاكاندا، به جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل و وڵات‌دا بێت.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، به‌رهه‌م ساڵح لە دیدارەکەدا باسی لە گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و رێزگرتن له سه‌روه‌ری وڵاتان، ده‌ستوه‌ردان و په‌لاماردان، هه‌ر جۆره كارێك كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی متمانه کردووە.
راگەیەندراوەکە دەشڵێت،سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌وڵه‌كانی عێراقی به‌رزنرخاندووە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی دیالۆگ، هه‌روه‌ها پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی دوپاتكردۆتەوه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
خولی حەفتا و شەشەمینی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان کە زیاتر لە 100 وڵات تێیدا بەشدارن، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی جیهانی تێدا ئەنجامدراوە.
PM:11:23:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت