عێراق یەکەمین مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات


وێستگه‌ نیوز-


وەزارەتی گەیاندنی عێراق رەزامەندی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی یەکەم مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

رەعد مەشھەدانی گوتەبێژی وەزارەتی گەیاندنی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ وەزیری گەیاندن، ئەرکان شەھاب شەیبانی لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی عێراق، رایگەیاندووە کە بەم زووانە یەکەم مانگی دەستکرد، رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەیشكرد، کە ئەو دەستکەوتە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەدیھاتووە کە جەختیکردووەتەوە لەسەر پێشکخستنی تەکنەلۆجیا لە کەرتی نوێی گەیاندن.


PM:01:42:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت