به ڤیدیۆ.. پیاوێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه دان به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نێت به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی زیندووه
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا پۆلیسی پارێزگای بابل گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه پیاوێك دان به كوشتنی ژنه‌كه‌ی داده‌نێت، كه دوای خنكاندن، به‌نزینی پێداكردووه و سووتاندوویه‌تی، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌شی پاشماوه‌ی ته‌رمی سووتاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی فڕێیداوه‌ته رووباره‌وه.
میدیاكار عیسا عه‌توانیك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، كه پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌بری دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تاوانێك ده‌كات، كه پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی دوای خنكاندن، سووتاندووه و دواتریش فڕێیداوه‌ته رووباره‌وه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌یان له پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق دۆزییه‌وه، كه رایكردبوو، كه‌چی پۆلیس له‌ژێر فشار و ئه‌شكه‌نجه دانیان به‌و پیاوه ناوه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پیاوه‌كه گوایه دان به‌تاوانه‌كه‌ی ده‌نێت، پێشكه‌شكاره‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پێی ده‌ڵێن خاڵییه له مرۆڤایه‌تی، له گرته‌یه‌كی دیكه پێشكه‌شكاره‌كه به هاوه‌ڵی تیمی پۆلیس پیاوه‌كه ده‌به‌نه نزیك رووباره‌كه و دووباره فشاری ده‌خه‌نه‌سه‌ری لێی ده‌پرسن چۆن ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
عیسا عه‌توانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا دیار نامێنێت، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و لێی ده‌پرسن هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌كوێیه؟، ئه‌و ده‌ڵێت نازانم، به‌ڵام پۆلیس ئازادی ناكه‌ن و دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر، ناچاری ده‌كه‌ن بڵێت هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆم خنكاندووه و دواتر سووتاندوومه و فڕێمداوه‌ته ناو رووباره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له به‌غداوه دێته پارێزگای بابل و له‌به‌رده‌م كامێرای كه‌ناڵه‌كه‌ی دانپێدانانی پیاوه‌كه تۆمار ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌ك پرسیاری لێده‌كات، وه‌ك بڵێی ئه‌و دادوه‌ره، ته‌نانه‌ت سووكایه‌تیشی پێده‌كات، دواتر له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و پیاوه‌كه وه‌ك تاوانبارێكی قێزه‌ون ناسێنرا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نووسیویه‌تی، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه به‌دیارده‌كه‌وێت، ئه‌مه روونده‌بێته‌وه، كه نه‌سووتێنراوه و ته‌نانه‌ت ده‌ستی مێرده‌كه‌شی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام پیاوه‌كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه به ناچاری دانپێدانانی پێ تۆمار كراوه، بۆیه دوێنێ ئازاد كرا و گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ی.
AM:09:30:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت