پوخته‌ی گفتوگۆی نێوان بایدن و به‌رهه‌م ساڵح..ئه‌مریكا پابه‌نده به‌م كاره‌وه
جۆ بایدن و بەرهەم ساڵح
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك كۆماری عێراق له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆبونه‌وه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا و قوڵكردنه‌وه‌ی هاوكاریی نێوانیان كرد به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه دیلۆماسییانه‌ی كه له ناوچه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێن.
بایدن به به‌رهه‌م ساڵحی راگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا پابه‌ندە به سه‌قامگیرییەکی به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن بۆ عێراق، هاوكات به‌رهه‌م ساڵح و بایدن جه‌ختیان له‌سه‌ر رێزگرتن له دیموكراسی و سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كردوه‌ته‌وه تا پرۆسه‌كه به شه‌فافی به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:10:43:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت