ڤیدیۆی شەڕێکی توندی نێوان دوو بنەماڵەی بەغدا
وێستگه نیوزـ
ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاری به‌غدا له چه‌ند شه‌وی رابردوودا پێكدادانێكی توند و گه‌وره‌ی چه‌كداریی به‌خۆوه بینی و هۆكاره‌كه‌ش شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه بوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه سایتی روسیاتوده‌ی ده‌ستی كه‌وتوه و بڵاویكردوه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شمه‌ر به چه‌كه‌وه هێرشیان كردوه‌ته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌تی عگێل.
شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌سه‌ر شه‌ڕێكی پێشوو دروست بووه كه تیایدا دوو كه‌سی سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی شمه‌ر كوژراون و دواتر ئه‌ندامانی كه‌سه كوژراوه‌كان به هاوكاریی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ناوچه‌ی كه‌مالییه‌ی به‌غدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی عگێل بوون.
له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا نه‌هاتوون به‌ده‌م روداوه‌كه و هیچ رۆڵێكیان له گیرسانه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییه نه‌بووه.
PM:04:23:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت