وردەکاری دۆزینەوەی تەرمی کۆچبەرەکانی سەر سنووری بێلاروسیا و پۆڵەندا

‌وردەکاری دۆزینەوەی تەرمی کۆچبەرەکانی سەر سنووری بێلاروسیا و پۆڵەندا

وێستگە نیوز_

پاسەوانی سنوری پۆڵەندی رایگەیاند، کە لە سێ شوێنی جیاوازدا لەسەر سنور لەگەڵ بێلاروسیا چەند تەرمێکیان دۆزیوەتەوە کە پێدەچیت کۆچبەری نایاسایی بن، هەروەها تەرمی ژنێکی عێراقی دۆزرایەوە کە لەت ەنیشت 3مناڵەکەیەوە بوو لە دیوی بێلا روسیا و منداڵەکان زیندووبون.


پاش هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە سنورەکانی وارشۆ، بەگوێرەی راگەیەنراوەکانی هەردوو وڵات دوێنێ یەکشەممە تا ئێستا تەرمی چوار کەس لەسەر سنوری نێوان پۆڵەندە و بێلاروسیا دۆزراوەتەوە، پاسەوانی سنوری پۆڵەندی بڵاویکردەوە کە 8کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە تەواو شەکەت و ماندوبوون لە زۆلکاوەکانی نزیک سنوور.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەراستن لە سنوری نێوان بێلا روسیا و یەکێتی ئەوروپا پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا، لاتیڤیا، پۆڵەندە. لەمبارەیەوە یەکێتی ئەوروپا گومانی هەیە لەوەی ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاروسیا لە پشت ئەو شەپۆلەی کۆچبەرانەوە بێت وەک وەڵامێک بۆ ئەو سزایانەی ئەوروپا بەسەریدا سەپاندووە.


حرس الحدود البولنديين قرب الحدود مع بيلاروس

وتەبێژی پاسەوانی سنور ئانا میشالسکا بە ئاژانسی هەواڵی پۆڵەندی راگەیاندوە، ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە لە سێ شوینی جیاوازدا بوون کە پێدەچێت کۆچبەری نایاسایی بن. بەگوێرەی زانیاریەکانی بەرپرسان لەرۆژی شەممەی رابردوەوە 324 کەس هەوڵی پەڕینەوەیان لەو سنورە داوەو لەمانگی ئەیلولی رابردوەوە تا ئێستا هەوڵی پەڕینەوەی 3800 کەس تۆمارکراوە.  

تەرمی دایکێک لەنزیک مناڵەکانی

دوێنی یەکشەممە تەرمی چوارەم دۆزرایەوە، کە ژنێکی عێراقیە لە دیوی بیلا روسیا و ئاژانسی بلتا لەزاری یەفگینی ئومیس لێپرسراوی پاسەوانی سنوری بێلاروسیا رایگەیاندووە، "تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە مەترێک دورە لەهێڵی سنورەوە".

بەگویرەی لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنن کە تەرمی ژنەکە لە دیوی پۆڵەنداوە راکێشرابێتەوە بۆ دیوی بێلا روسیا. هاوسەری ئەو ژنە دەڵێت پاسەوانی سنوری پۆڵەندی بەزۆر و بەپێی پەتی فڕێیان داونەتەوە ئەو سنورە و لە دیوی بێلا روسیاش لەژێر هەڕەشەدا بوون،" بەگوێرەی ئەو ئاژانسە تەرمی ئەو ژنە لەتەنیشت 3 مناڵەکەیەوە بوون کە تەمەنیان 5-7 ساڵانە و زیندوون، ناوچەیەکن لە نێوان هەردوو سنورەکە. لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوە لەلای بێلا روسەوە دەستیپێکردوە و نوێنەری کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بانگهێشتی شوێنی روداوەکە کراوە.  

May be an image of 2 people and people standing

پێشتر لەرۆژی یەکشەممە بەگوێرەی تویتێکی پاسەوانی سنوری پۆڵەندی ژمارەیەک لە پاسەوانان چەند سەعاتێک سەرقاڵی رزگارکردنی چەند کۆچبەرێک بوون کە لە زۆلکاوەکاندا گیریان خواردوە، کە ژمارەیان 8 کەس بوە پێنج پیاو سێ ژن، کە 7 یان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەر. هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەکە، وتی رۆژی شەممە رۆژێکی جەنجاڵ بوەو 324 هەوڵی پەرینەوەی پەنابەران تۆمارکراوە لە بێلا روسەوە بۆ پۆڵەندە.

لە مانگی ئایاری رابردوەوە و ئەوکاتەی لۆکاشینکۆ، وتی وەڵامی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەداتەوە ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و حکومەتی پۆڵەندە پەرژینی لە تەلی دڕکاوی لەسەر سنور دروستکردووە و هەزاران سەربازی لەسەر سنور بڵاوکردۆتەوە و بۆ ماوەی 30 رۆژ باری نائاسایی لەسەرەتای ئەیلولەوە لە سنور راگەیاندووە.

پێشتریش لە سەرەتای مانگی ئاب سەرۆکی بێلا روسیا فەرمانی دەرکرد کە لێکۆڵینەوە بکرێت لە کوژرانی عێراقیەک لەسەر سنور لەگەڵ لیتوانیا کە بەگوێرەی راگەیەنراوەکانی مینسک لەئەنجامی لێدان گیانی لەدەست دابوو.  

سەرچاوە: DW


PM:05:42:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت