پلانی نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پێدانی ڤاكسین به‌ هاووڵاتیان ئاشكرابوو


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق لەپلانیدایە تا کۆتایی‌ ئەمساڵ بگات بە 20 ملیۆن وەرگری‌ ڤاکسینی‌ کۆرۆنا، ئەمەش لەپێناوی‌ بەرگرتن لە کاریگەرییەکانی‌ شەپۆلی‌ چوارەمی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا.



ربی‌ فەلاح، ئەندامی‌ تیمی‌ راگەیاندنی‌ پزیشکی‌ لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عيراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی‌ سەباحی‌ نيمضة فەرمی‌ ئاماژەی‌ بەوە کرد: "وەزارەت لە پلانیدایە تا کۆتایی‌ ئەمساڵ بگات بە 20 ملیۆن وەرگری‌ ڤاکسین و لەئێستادا سەدا 18ی‌ هاووڵاتیان ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".

وتیشی‌: "گەیشتن بەو ژمارەیەی‌ کە وەزارەت پلانی‌ بۆ داناوە پشت بە بەدەنگەوەهاتنی‌ هاوڵاتییان دەبەستێت بۆ وەرگرتنی‌ ڤاکسین و هەروەها پابەندبوونی‌ کۆمپانیاکانی‌ ڤاکسین بە دابینکردنی‌ ئەو بڕە ڤاکسینەی‌ کە پێویستە".

روونیشیکردەوە: "نزیکەی‌ سەدا 18ی‌ هاوڵاتیان ژەمی‌ یەکەمی‌ ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و هێشتا زووە باس لە گەیشتنی‌ عيراق بە بەرگری‌ کۆمەڵایەتی‌ بکرێت چونکە ئەوە بە وەرگرتنی‌ سەدا 50ی‌ ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیان بەدەستدێت".

داواشی‌ لە هاوڵاتییان کرد کە پابەندبن بە رێکارە خۆپارێزییەکان و بەدورگرتنی‌ کۆمەڵایەتی‌ و بەستنی‌ دەمامک بەتایبەت کە نزیک بووینەتەوە لە وەرزی‌ زستان کە تیایدا نەخۆشییە گوازراوەکانی‌ تیادا بڵاودەبێتەوە.

جەختیشی‌ لەسەر ئەوە کردەوە، "بەهۆی‌ وەرگرتنی‌ ڤاکسینەوە لە چەند رۆژی‌ رابردوودا ژمارەی‌ توشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە کەمی کردووە".


AM:09:13:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو