ژنه‌ پەنابەرێکی عیراق لەسەر سنووری نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا گیانیلەدەستدا


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، ژنێکی پەنابەری عیراقی لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا.



وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، حکومەتی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بیلارووس و پۆڵەندا سەرقاڵی ئاشکرا کردنی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە پەنابەرەن.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، بە بایەخێکی زۆرەوە چاودێریی رووداوی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی عیراقی لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا دەکەن.

هەروەها، لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە پەنابەرە و تەمەن و باری خێزانی نەخراوەتەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی رابردوو، حکوومەتی عیراق رایگەیاند، 690 هاوڵاتی عیراقی ئەوانەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بوو لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕووس و لیتوانیا گیریان خواردبوو، گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو خاکی وڵات.



AM:08:42:20/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت