سبەی چەند ناوچەیەکى ئەم شاره کارەبایان نابێت
وێستگە نیوز-
پڕۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە ڕایدهگهیهنێت "بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەباوە سبەینێ چەند ناوچەیەکى پارێزگاکە کارەبایان نابێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 19 ی ئهیلولی 2021 ، پڕۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى بەستنى تۆڕى زیرەکى کارەبا چەند ناوچەیەکى پارێزگاکە کارەباى نیشتیمانى و کارەباى موەلیدەیان نابێت.
له ئاگادارییەکە باس لهوهش كراوه "محاویلەی ژمارە (26،22،21،20،19،18،17،16) لە نەخۆشخانەی گشتی عەنەب تا دەگاتە مزگەوتی عمر کوری خطاب وە لە مزگەوتی مصعب وە تا مزگەوتی وەیسی قەرەنی و هەروەها محاویلەی ژمارە (10) نزیك سەندیکای ئەندازیارانی کوردستانکە دەکەونە سەر فیدەری (١٧)لەسەر وێستگەی 132KV".
لە ئاگادارییەکەدا ئهوهش خراوهتهڕوو "ئەو شوێنانە لەکاتژمێر 6:30 بەیانی تا 3:00پاش نیوەڕۆ کارەبایا نابێت و هەروەها مۆلیدەکانیش بەکوژاوەیی دەمێننەوە ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەکانی کارەباو هاوڵاتیان خۆیان".
PM:09:33:19/09/2021
ئهم بابهته 6588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت