ئاپی "من په‌رله‌مانم" راده‌گه‌یه‌ندرێت و لێیه‌وه كاندیده‌كان بناسه
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی (رواق بغداد) بۆ سیاسه‌تی گشتی، ئه‌پڵیكه‌یشنێكی به‌ناوی "من په‌رله‌مانم" بۆ ناساندنی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی داهاتوو راگه‌یاند.
عه‌باس عه‌نبوری، سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه به سایتی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندوه كه ئاپه‌كه ده‌بێته سه‌كۆیه‌كی نوێ بۆ كاندیده‌كان و له دیزاینكردنیدا چه‌ندین گه‌جی عێراقیی شاره‌زا به‌شدارییان تێدا كردوه.
ده‌شڵێت كه دامه‌زراوه‌ی كۆنراد ئه‌دناوه‌ر پشتیوانیی دارایی له ئاپه‌كه كردوه كه ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌رێگه‌یه‌وه ده‌نگده‌ران كاندیده‌كان ده‌ناسن و به به‌رنامه و به‌ڵێن و كاره‌كانی داهاتوویان شاره‌زا ده‌بن.
PM:02:45:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت