پێشمەرگەیەکیش برینداربوون.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان (CTD) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "کەمێک بەر لە ئێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن پەکەکەوە دانرابوو، بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن."
بەگوێرەی زانیارییەکان لە رێگاى نێوان کانى تۆز- نەقەبێدا کاروانێکى پێشمەرگە تووشى دوو تەقینەووە بوون، دواتر دەنگى تەقەش هاتووە، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهیدکراون و چەند پێشمەرگەش برینداربوون.
ئەو پێشمەرگانەی لەتەقینەوەکەی ئەمڕۆدا شەهید و برینداربوون و پێشمەرگەی روژى روژئاوای کوردستان بوون.
هەرچەندە فەرماندەکانی پێشمەرگە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە دانانی بۆمبە چێنراوەکان تۆمەتبار دەکەن، بەڵام تائێستا پەکەکە هیچ رونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.