بازرگانێک و بەکارهێنەرێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوز ـ
بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دوو کەس دەستگیرکراون یەکێکیان دانیشتووی سلێمانیە  هەردووکیان لەناو بازاڕی قەڵادزێ دەستگیرکراون و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێک لە مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی تر.


شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگە نیوزی راگەیاند: نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکرد، بازرگانەکە هەستاوە به فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرەکەش کڕیار بووە کە جۆرەکەی (کریستاڵ)ە.

تەمەنی تۆمەتبارەکان لەسەروی 18 ساڵە و یەکێکیان دانیشتووی سلێمانیە، هەردوکیان لەناو بازاڕی قەڵادزێ دەستگیر کراون و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێک لە مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی تر.

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر هەردوکیان بە مادەکانی 25 و 30 لە یاسایی مادە هۆشبەرەکان راگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.


PM:02:21:15/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو