نرخی نه‌وت 73 دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئه‌یلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 29 سەنتە، ئه‌مه‌ش به‌راورد به دوێنێ یه‌كشه‌ممه 71 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
له مانگی ته‌مموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:10:19:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت