لێدوانێكی شۆكهێنه‌ر له ته‌ندروستیی جیهانه‌وه: كۆرۆنا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵماندا ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
جیهانی پێش 2020 ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م قسه‌یه له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا و خه‌ریكه دێته‌دی، به‌تایبه‌ت دوای لێدوانه شۆكهێنه‌ره‌كانی رێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانی كه ده‌ڵێت ڤایرۆسه‌كه بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵماندا ده‌مێنێته‌وه.
مایك رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی باری له‌ناكاو له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "ئه‌م ڤایرۆسه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه‌و وه‌ك ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا په‌ره ده‌سێنێت تا ده‌بێت به یه‌كێ: له‌و ڤایرۆسانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات".
میدیا جیهانییه‌كان لێدوانه‌كه‌ی مایك رایان به "نا‌ئومێد و شۆكهێنه‌ر" ناوده‌به‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه پشتیان به ڤاكسین به‌ستوه‌و زۆرێك له هاوڵاتیانی خۆیان كوتاوه‌و وای لێ تێده‌گه‌ن كه له‌مه‌ودوا چه‌ند په‌ره به ڤاكسینیش بدریت ناتوانێت چاری گۆڕدراوه نوێیه‌كانی كۆرۆنا بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.عادل سه‌عید سجوانی، راوێژكاری پزیشكی خێزانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دوبه‌ی به سایتی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاندوه "كۆرۆنا كه تائێستا 4 ملیۆن كه‌سی له جیهاندا كوشتوه، له‌وانه‌یه ببێته ڤایرۆسێكی جێگیری نیشته‌جێبوو له‌ناو مرۆڤدا.
ئه‌و پزیشكه گه‌شبینیشه به‌وه‌ی جێگیربونی ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست نه‌كات و ته‌نها ببێته‌هۆی هه‌وكردنێكی ساده و سووك بێئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیان دروست بكات.
AM:11:28:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت