به داتا..ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه تائێستا تۆماره‌كانیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ژماره‌ی ئه‌و كارته بایۆمه‌تریانه‌ی ده‌نگدانی ئاشكراكرد كه هێشتا ده‌نگده‌ران وه‌ریان نه‌گرتوه‌ته‌وه و دابه‌ش نه‌كراوه، جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌شی راگه‌یاند كه تۆمار و زانیارییه‌كانیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عیماد جه‌میل موحسین، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 30%ی ده‌نگده‌ران تائێستا تۆماره‌كانیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌شتوانن به هه‌مان كارتی بایۆمه‌تریه كۆنه‌كه ده‌نگ بده‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش له‌دایكبوی ساڵانی 2001 و 2002 و 2003ن.
وتیشی كۆمسیۆن ناتوانێت كارتی كورتخایه‌ن بدات به‌و ده‌نگده‌ران، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كۆمسیۆن ده‌یه‌وێت له‌و كارته كۆنانه رزگاری ببێت و سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران بكاته خاوه‌نی كارتی بایۆمه‌تریی نوێ، به‌ڵام به هه‌رجۆرێك بێت بۆ ئه‌م ده‌نگدانه ده‌توانن به كارته كۆنه‌كانی خۆیان ده‌نگ بده‌ن.
ناوبراو ژماره‌ی ئه‌و كارته نوێیانه‌شی ئاشكراكرد كه بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه ئاماده‌كراوه كه تۆماره‌كانیان نوێ كردوه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌چون كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و وتی كه تائێستا 600 هه‌زار كارتی ئه‌لیكترۆنیی نوێ له‌لای كۆمسیۆن ماوه و ده‌نگده‌ران وه‌ریان نه‌گرتوه‌ته‌وه.
PM:10:06:11/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت