بن لادن پێش هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر چیی به دایكی وت
وێستگه نیوزـ
گۆڤارێكی ئه‌مریكا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه "به تۆقێنه‌ر" ناوبراوه و باس له ورده‌كارییه‌كانی چه‌ند رۆژێك پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 ده‌كات.
هێرشه‌كانی ڕۆژی سێشەممە 11ی سێپتێمبه‌ری2001 لەلایەن رێکخراوی قاعیده‌وه لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، له‌و رۆژه‌دا ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنیی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو بوون كه سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە مانھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).
لە ئەنجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 2977 کەس کوژران و 24 کەس وونبوون لەگەڵ ھەزاران بریندار لە ئەنجامی کەوتنەوەی دوکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.
گۆڤاری نیوز ویك-ی ئه‌مریكا له راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرایكردوه كه ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی پێشوی رێكخراوی قاعیده كه له 2ی ئایاری 2011 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ناوچه‌ی ئهبود ئابادی پاكستان كوژرا، رۆژێك پێش هێرشه‌كه ته‌له‌فۆنی بۆ دایكی له سوریا كردوه.
له ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا بن لادن به دایكی وتوه "بۆ ماوه‌یه‌ك ناتوانێت په‌یوه‌ندیی پێوه بكات و لێی داده‌بڕێت چونكه به‌منزیكانه شتێكی گه‌وره روو ده‌دات" كه مه‌به‌ست لێی هێرشه‌كانی سه‌ر تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا بووه.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه له 6ی ئابی 2001 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و هه‌واڵگریی ئه‌مریكا جۆرج بوشی كوڕیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری روودانی هێرشێك كه ئوسامه بن لادن پیلانی بۆ داده‌نێت.
له 5ی سێپتێمبهریشدا نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا راپۆرتێكی بۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی فیدڕاڵی به‌رزكردوه‌ته‌وه و ئاگاداری كردوه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری رفاندنی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك كه سه‌ربه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فڕۆكه‌وانین.
له 8ی هه‌مان مانگدا ده‌زگای ئاسایشیس نیشتمانیی ئه‌مریكا هۆشداریی دابوو له روودانی هێرشی تیرۆرستی و له‌وكاته‌دا رایگه‌یاندبوو كه له‌وانه‌یه هێرشه‌كه به‌منزیكانه ئه‌نجام بدرێن.
PM:05:56:11/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت