ڤیدیۆ.. بۆ بەخاکسپاردنی تەرمێک چوون چوار کەسیان خنکان

‌وێنەی رووداوەکە

وێستگە نیوز_
 
چوار کەس لە کاتی گواستنەوەی تەرمێک بە ئۆتۆمبێل لەسەر پردی عەباسییات ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە خوارەوە و سەرجەمیان دەخنکێن.

ئەمرۆ شەممە 11ی ئەیلوول، ماڵپەری دیجلە لە زاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەجەف بڵاویکردەوە، چوار کەس لە کاتی گواستنەوەی تەرمێک بە ئۆتۆمبێل لەسەر پردی عەباسییات ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە خوارەوە و سەرجەمیان لە روبارەکەدا دەخنکێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوارکەس لە قەزای کوفە بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری سەنتافی لەکاتی گواستنەوەی تەرمێک لەسەر پردی عەباسییات ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە سەرجەم سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەخنکێن.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی هەواڵ، تیمەکانییان توانیویانە تەرمی ھەرچواریان و ئەو تەرمەش دەربھێننەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدابووە.



PM:02:25:11/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو