په‌رله‌مانتارێكی بوێر..نه‌یهێشت سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دابنیشێت
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ره‌فتاری یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه، یه‌كه‌م دانیشتنی نائاسایی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی ئوردن بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخرا.
سایتی (خبرنی) ئوردن بڵاویكرده‌وه كه په‌رله‌مانتار عیماد عه‌دوان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئابی 2021 رێگه‌ی نه‌داوه به‌شر خه‌ساونه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه دابنیشێت كه له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆی دیاری كرابوو.
سایته‌كه رونی نه‌كردوه‌ته‌وه كه كێشه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران چی بووه و بۆچی نه‌یهێشتوه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دابنیشێت و دانیشتنه نائاساییه‌كه ده‌ستپێ بكات.
به‌وهۆی ره‌فتاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌شه‌وه عه‌بدولمنعم عه‌ودات، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن دانیشتنه‌كه‌ی بۆ نیو كاتژمێردواخستوه.
AM:11:59:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 4560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت