رێگری له‌خۆدزینه‌وه‌ له‌ گومرك و باج ده‌کرێت

‌ئاوات شێخ جەناب و خەسرەو گوڵ محەمەد

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە.



ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، بەم کارەش بە ئاسانی داھاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانكردنیدا بۆ دەزگای ئاسایشی ھەرێم و كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و تیایدا پرسی نەھێشتنی کاری نایاسایی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ تاوتوێكرا، وەك ئەوەی لە راگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

لای خۆیەوە خەسرەو گوڵ محەمەد ئامادەیی خۆی پیشاندا بەوەی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و ئابوری و داھاتی ئەم وڵاتەیە، بۆیە دەبین بە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی.

لە کۆتاییشدا ھەریەک لە یاسین عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری، بۆچوونی خۆیان لەسەر میكانیزمی ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ پێشکەش بە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کرد.


PM:06:13:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 27712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو